هەلێک بۆ گەنجانی کورد

دەتەوێت لەماوەی 2 مانگدا ببیتە ڕۆژنامەوان و بڕوانامەی ڕۆژنامەوانی ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان بە دەست بهێنیت؟
ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان خولێکی پێشکەوتوی 2 مانگی دەکاتەوە بۆ کوڕ و کچی گەنجی کورد کە دەیانەوێت ببنە ڕۆژنامەوان لە بواری (ڕۆژنامەوانی خوێندراوەدا). لەم خولەدا باشترین ڕاهێنەری بەتوانای  ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان فێریان دەکەن چۆن بابەت و ڕاپۆرتی  باش بەشێوەیەکی بەرپرسانە بنوسن و لە ڕۆژنامەوانی هاوچەرخ تێبگەن.
لە سەر ئاستی کوردستان تەنها 15 کەس وەردەگیرێن، بۆیە خێراکە و جێگایەک بۆ خۆت مسۆگەر بکە
مەرج و تایبەتمەندیەکان.
 خولەکە لە 04.03.2012 دەست پێ دەمات
 دەوام ڕۆژانە لە 09:00 تا 15:00 دەبێت و ڕۆژانی هەینی و شەممە پشووە.
 تەمەن لە نێوان 18-30 ساڵ بێت و لانی کەم دەرچووی ئامادەیی بێت.
 شوێنی مانەوە بە خۆڕایی دابین دەکرێت بۆ  ژمارەیەکی دیاریکراو لە بەشداربوانی دەرەوەی هەولێر.
 بڕوانامەی ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان 2 خاڵت بۆ بەدەست دێنێت لە خوێندنی ماستەر.
 بڕی 100 دولار تێچوونی خولەکە دەبێت بۆ هەر2 مانگەکە(فێرخوازانی هەولێر و ئەو فێرخوازانەی شوێنی مانەوەی ڕێکخراوەکە بەکار نەهێنن بڕی 100 دولارەکەیان لە کۆتایی خولەکە و لەگەڵ بڕوانامەکەیان وەردەگرنەوە).
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە سامان پێنجوینی 07710178468
یان CV  بنێرن بۆ
imckiraq@gmail.com


--